فیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی ڕووسیای بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382183-فیلمێکی_ئێرانی_خەڵاتی_باشترین_فیلمی_فستیڤاڵی_ڕووسیای_بردەوە
کورتە فیلمی ئێرانیی «کابرای جەعبەیی» لە کۆڕەجێژنی ٢٠٢٠ی ڕووسیا خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2020 03:23 Asia/Tehran
  • فیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی ڕووسیای بردەوە

کورتە فیلمی ئێرانیی «کابرای جەعبەیی» لە کۆڕەجێژنی ٢٠٢٠ی ڕووسیا خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بردەوە.

کۆڕەجێژنی بایەخمەندی«European International film festival» لە ڕیزی فستیڤاڵە زێڕینەکانە و لە «سەن پێتێرزبورگ»ی ڕووسیادا بەڕێوە دەچێ و بە دووی دۆزینەوەی لێھاتوویی تازەیە لە نێو فیلیم چێکەرانی سەربەخۆدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، کورتە فیلمی «کابرای جەعبەیی» لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەندی ئێرانی «مەنوچیھر تەیمور زادە» بە ھۆی ئەم فستیڤاڵەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ڕووسی و بڕیاریشە لە شاری «سەن پێتێرزبورگ»ی ڕووسیادا نومایش بکرێت.

«کابرای جەعبەیی»  بەسەرھاتی ژیانی پەیامنێرێکی بە تەمەن مام ناوەندی دەگێڕێتەوە کە بۆ گەییشتن بە سەرکەوتن خەریکی چێکردنی فیلمێکە لە ژیانی تازەلاوێک کە لە نێو جەعبەیەکی دارین دا دەژی و بە پێچەوانەی خواستی دایکی حەز ناکات بێتە دەرەوە. بەڵام پەیامنێرەکە دوای نزیک بوونەوە لە دنیای ئەو تازەلاوە سەری سوڕ دەمێنێ و سەرسامی دنبای ئەو تازە لاوەو ژیانە جەعبەییەکەی دەبێت.