ریاڵ مەدرید لەبوارێکی دیکەدا پێش بەرشەلۆنە کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382207-ریاڵ_مەدرید_لەبوارێکی_دیکەدا_پێش_بەرشەلۆنە_کەوت
یانەی ریاڵ مەدرید لە بوارێکی دیکەدا کە بواری ئابورییە پێش یانەی بەرشەلۆنەی رکابەری کەوتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2020 09:44 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید لەبوارێکی دیکەدا پێش بەرشەلۆنە کەوت

یانەی ریاڵ مەدرید لە بوارێکی دیکەدا کە بواری ئابورییە پێش یانەی بەرشەلۆنەی رکابەری کەوتووە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە کۆمپانیای (براند ڤینانس) ئەنجامی داوە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا و لەریزی یانەکانی جیهاندا خاوەنی بەهێزترین براندی جیهانیە و رێژەی خاڵەکانی بۆ 96.1 بەرزبوەتەوە و یانەی بەرشەلۆنەش بە 95.4 خاڵ لەپلەی دوەمدایە.

بەپێی توێژینەوەکە دەستەبەرکردنی نازناوەکانی چامپسۆنس لیگ لە چەند ساڵی رابردودا  ریاڵ مەدریدی بەهێزترکردوەتەوەو گەیاندویەتیە لوتکە .

توێژینەوەکە پشتیشی بەستووە بە رێَژەی ئامادەبوونی هاندەران لەیاریگادا و کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و فرۆشی کەلوپەلە وەرزشیەکانی یانەکە و رێژەی داهات و ئەنجامەکان لە رابردوودا.

بەپێی توێژینەوەکەی براند ڤینانس یانەی ریاڵ مەدرید جگە لەوەی بووەتە خاوەنی بەهێزترین براندی بازرگانی ، بەهای زیاتری ئابوریشی پێبەخشیوە.

هاوکات لەروی داراییەوە یانەی مانچستەر یونایتد رکابەری ریاڵ مەدرید دەکات لەروی داراییەوەو لە لوتکەدایەو بەهای بازرگانی ئەو یانەیە ملیارێک و 740 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ریاڵ مەدرید پلەی یەکەمی گرتووە.