گرانترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیهاندا بناسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382256-گرانترین_یاریزانی_تۆپی_پێ_لە_جیهاندا_بناسە
نرخی یاریزانێکی یانەی «پاریس سان جێرمان» ٢٥٩ملوێن و دووسەد ھەزار یۆرۆیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • گرانترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیهاندا بناسە

نرخی یاریزانێکی یانەی «پاریس سان جێرمان» ٢٥٩ملوێن و دووسەد ھەزار یۆرۆیە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە وەرزشییەکانەوە کراوە، «کیلیان مباپێ»ی فەرەنسی و یاریزانی یانەی «پاریس سان جێرمان» گرانترین یاریزانە لە جیهاندا.

وەک لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە، نرخی مباپێ  ٢٥٩ملوێن و دووسەد ھەزار یۆرۆیەو بەوەش لەسەرەوەی لیستی گرانترین یاریزانەکانی تۆپی پێیەو دوای ئەو هەریەک لە یاریزانی ئینگلیزی «رەحیم ستیرلینگ» لە «مانچیستەر سیتی» ١٩٤ ملوێن و حەوتسەدھەزار یۆرۆ و «جیدۆن سانشو» لە «پرووسیا دۆرتمۆند ١٧٩ ملوێن و سەدھەزار یۆرۆ دێت.

لەپلەی چوارەمی ریزبەندی گرانترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان «ئەلێکساندەر ئارنۆڵد» لە «لیڤەرپوڵ» ١٧١ ملوێن و سەدھەزار یۆرۆ و پلەی پێنجەم «مارکۆس راشفۆڵد» لە «مانچیستەر یونایتد ١٥٢ملوێن وسێسەدھەزار یۆرۆ دێت، لەدوای ئەوانیش «محەمەد سەلاح»ی یاریزانی هەڵبژاردەی «لیڤەرپووڵ» دێت، کە نرخەکەی ١٤٤ ملیۆن و نۆسەدھەزار یۆرۆیە.

لە خولی ئیسپانیدا «ئەنتوان گریزمان»ی فەرەنسی لە یانەی «ئەتڵەنتیکۆ مەدرید» بە بەهای ١٣٦ملوێن و چوارسەد ھەزار یۆۆر لەپلەی هەشتەمدایە،  «نەیمار»ی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی «پاریس سانجێرمان» یش بە بەهای ٨٢ ملوێن و حەوتسەدھەزار یۆرۆ لەپلەی ٣٧ دایە .«لیۆنێل میسی»ی ئەرژەنتینی ٣٢ ساڵ بەبەهای ١٠٠ملوێن و سەدھەزار یۆرۆ لەپلەی ٢١ی ریزبەندیی گرانترین یاریزانەکانی جیهاندایە.

لەکۆتاییدا «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پرتوگالی، کە ئێستا تەمەنی ٣٥ ساڵە، بە بەهای  ٦٢ ملوێن و سەدھەزار یۆرۆ پلەی ٧٠ ی گرانترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی گرتووە.