خاوەنی تاکە گۆڵی عێراق لە مێژووی مۆندیال تووشی کۆرۆنا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382346-خاوەنی_تاکە_گۆڵی_عێراق_لە_مێژووی_مۆندیال_تووشی_کۆرۆنا_بوو
ئەستێرەی مێژووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پێشووی عێراق و خاوەنی تاکە گۆڵی عێراق لە مێژووی مۆندیال تووشی کۆرۆنا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2020 12:17 Asia/Tehran
  • خاوەنی تاکە گۆڵی عێراق لە مێژووی مۆندیال تووشی کۆرۆنا بوو

ئەستێرەی مێژووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پێشووی عێراق و خاوەنی تاکە گۆڵی عێراق لە مێژووی مۆندیال تووشی کۆرۆنا بوو.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەحمەد ڕازی، کە کاندیدە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی تۆپی پێی عێراق تووشی کۆرۆنا بووە.

ئەحمەد ڕازی لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی ڕابردوو بە یەکێک لە هەرە هێرشبەرە ناسراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق ناوزەند دەکرا.

هەروەها ئێستاش لە نێو ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆپی پێی عێراق-دا ڕۆڵی دیاری هەیە و ئەمڕۆ تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام تا ئێستا حاڵەتەکەی ڕانەگەیەندراوە.