هه‌واڵى خوله‌کانى ئه‌وروپا له رۆژى شه‌ممه‌دا
حوزه‌یران 14, 2020 08:12 Asia/Tehran
رۆژى شه‌ممه خوله جیاوازه‌کانى ئه‌وروپا پاش کۆرۆنا به ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى به‌هێز گه‌ڕێکى نوێیان ده‌ستپێکرده‌وه .
به‌رشه‌لۆنه یه‌که‌م یارى پاش کۆرۆناى برده‌وه .
له خولى یانه‌کانى ئیسپانیا ، به‌رشه‌لۆنه‌ى پێشه‌نگى خوله‌که له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى گۆڵبارانى مایۆرکاى کرد .
به‌رشه‌لۆنه توانى یه‌که‌م یارى پاش ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوله‌که به ئه‌نجامێکى گه‌وره‌و ٤-٠ له مایۆرکا بباته‌وه .
گۆڵه‌کانى به‌رشه‌لۆنه له رێگه‌ى ڤیدال و مارتن و مێسى و ئه‌لباوه تۆمارکران .