زاخۆ یاریزانێکى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى گواسته‌وه
تهمووز 02, 2020 17:17 Asia/Tehran
یانه‌ى زاخۆ کە خەریکە خۆی بۆ وه‌رزى داهاتووی خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌کانى عێراق ئامادە دەکات ، پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دەگوازێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، یانه‌ى زاخۆی ھەرێمی کوردستان کە به‌شداری خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌کانى عێراقە بۆ وه‌رزى داهاتوو ، یاریزانێکى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى گواسته‌وه نێو ریزه‌کانى خۆی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە یانه کوردیه‌که‌ى به‌شدار له خولى عێراق ئاشکرای کردووە کە ، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ «سه‌یف سه‌لمان» یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق واژۆ کردووه بۆ خولى نایابى عێراق .
«سه‌یف» پێشتر له خولى سعودى و عومان و کوه‌یت یاریی کردووه‌و له ریزه‌کانى یانه‌ى هه‌ولێرو شورتهو ته‌ڵه‌به‌ش یاریزان بووه .