کوردناسێکی گەورەی ئێرانی لە تاران کۆچی دوایی کرد
تهمووز 27, 2020 13:37 Asia/Tehran
پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری کەسایەتی ناسراوی کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و مامۆستای مێژوو و مێژووی هونەری ئێران کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو مامۆستا بەناوبانگەی مێژووی ئێران و کورد ناسی ناسراوی کرماشانی ، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ ی گەلاوێژی 1399 هەتاوی لە تەمەنی 86 ساڵیدا کوچی دوایی کرد.
پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری نووسەر و وەرگێڕ و ئەدیتۆری بەرهەمی زۆر لە بواری کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و وێژەی منداڵ و تازەلاوان بوو.
بەرهەمەکانی ئەو مامۆستایە لە ڕیزی بەنرخترین سەرچاوەکانی زانکۆ لە لێکۆڵینەوەی مێژوودان.
یەکێک لە کتێبەکانی ناوبراو لە ژێرناوی "کوردستان و کرماشان"، لەڕیزی یەکەم ئاسەوارە گشتیە زانستییەکان بۆ ناساندنی ئاسەواری کۆنینەناسی و فەرهەنگی-مێژووی کوردستان و کرماشانە.