زنیت، «ئازمون» لە کیسی خۆم نادەم
بە پێی نووسینی ماڵپەڕێکی ڕووسی دوو ھێرشبەری ھێڵی ھەڵکوتانی زنیت وەرزێکی دیکەش لە تیپەکەیاندا دەمێننەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی نووسینی میدیایەکی ڕووسی، کارناسێکی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە، دوو ھێرشی تیپی تۆپی پێی «زنیت» ھیچ چەنسێکیان لەمەڕ گوێزرانەوەیان بۆ تیپە گەورە ئەورووپییەکان نییە.
«سەردار ئازمون» و «ئارتم جیوبا» دوو ھێرشبەری تیپی تۆپی پێی «زنیت» بە شێوەی ھاوبەش بوونەتە ئاغای گوڵەکانی ڕووسیاو لەگەڵ ئەم یانەیەداپاڵەوانەتی لە لیگ و جامی وەلانانی ئەم وڵاتەشیان دەست کەوت.
ھەر لەم ئاراستەیەدا باس و خواستێک لە ئارادایە لەمەڕ ئەمەی کە ئەم دوو یاریزانە سەرنجی تیپەکانی ئەورووپاشیان ڕاکێشاوە، بەڵام کارناسێکی تۆپی پێی ڕووسیا لەو باوەڕەدایە کە ھەل و مەرجی تیپەکانی ئەورووپا لە ڕووی دراڤییەوە وایکردووە ھەتا ھیچ یانەیەک نەتوانێ بۆ کڕینی ئەم دوو یاریزانە بێتە مەیدانەوە.