ئاب 27, 2020 17:58 Asia/Tehran
  • خادمولشەریعە چووە نێو دەستەی تیمە خەوناوییەکەی ئولەمپیادی جیھانیی شەترەنجەوە

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی شەترەنج(فیدە) ستایشی چالاکییەکانی کەسی یەکەمی شەترەنجی ئافرەتانی ئێران لە ئولەمپیادی جیھانیی کرد و ناوی خستە نێو ڕیزی یاریزانەکانی تیمە خەوناوییەکەیەوە.

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی شەترەنج ستایشی چالاکییە درەوشاوەکانی «سارا خادمۆلشەریعە» کەسی یەکەمی شەترەنجی ئافرەتانی ئێرانی کرد.

ئەم شەترەنجکارە گەنجە کە ھاوڕێ لەکگەڵ تیمی نیشتیمانیی ئێران لە کێبەرکێکانی ئولەمپیادی ئۆنلاینی شەترەنج دا بەشداریی کرد بوو، توانی لە ھەشت یاری دا حەوت خاڵ بەدەست بێنێ.

درەوشانەوەی  «سارا خادمۆلشەریعە» بووەھۆی ئەوەی کە فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ستایشی بکات. کەسی یەکەمی شەترەنجی ئافرەتانی ئێران بەو کارنامەیەی کە لەو کێبەرکێیانەدا بەدەستی ھێناوە، توانی بچێتە ڕیزی  ھەڵکەوتەترین یاریزانانی ئافرەتی ئەم کێبەرکێیانەو ناوی خۆی لە نێو پێڕستی تیمی خەوناویی قۆناغی گروپیی ئولەمپیادی ئۆنلاینی جیھانی تۆمار بکات.

سەرپەیڤ