خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386399-خشتە_و_کاتی_یارییەکانی_ئەمڕۆی_خولە_ناوخۆییەکانی_ئەوروپا
یانەکانی ئەوروپا دەستیان بە چالاکییەکانی وەرزی 2020/2021 کردووە و چەندین یاری بەهێز بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 08:34 Asia/Tehran
  • خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

یانەکانی ئەوروپا دەستیان بە چالاکییەکانی وەرزی 2020/2021 کردووە و چەندین یاری بەهێز بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدەدرێن.

ئەمڕۆ، یەک شەممە کێبڕکێی یانەکان بۆ وەرزی نوێ لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت، ململانێی یانەکانی ئیسپانیا کاتژمێر سێ بەکاتی هەرێمی کوردستان بە یاری نێوان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ڕیاڵ بیتیس دەستپێدەکات و کاتژمێر (10:00) بە یاری نێوان ڤالێنسیا و لیڤانتی کۆتاییدێت.

خولی ئینگلتەراش بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان وێست برۆمیچ و لیستەر سیتی دەستپێدەکات و بە یاری نێوان تۆتنهام و ئێڤەرتۆن کۆتایی پێدەهێنرێت.

لە هۆڵەندا بەهەمان شێوە گەڕی یەکەمی خولی نایابی هۆڵەندا ئەنجامدەدرێت و گەڕی سێیەمی خولی فەرەنساش بەردەوامیدەبێت.