«AFC» ڕایگەیاند: سکاڵاکەی یانەی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان ڕەت کراوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387605-afc_ڕایگەیاند_سکاڵاکەی_یانەی_ئەلنەسر_ی_عەرەبستان_ڕەت_کراوەتەوە
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دوای تاوتوێ کردنی پێویست، سکاڵاکەی یانەی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان لە «پێرسپۆلیس»ی ڕەت کردەوەو لە ئێستادا نوێنەری ئێران دەتوانێ لە فیناڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیادا بەشداری بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • «AFC» ڕایگەیاند: سکاڵاکەی یانەی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان ڕەت کراوەتەوە

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دوای تاوتوێ کردنی پێویست، سکاڵاکەی یانەی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان لە «پێرسپۆلیس»ی ڕەت کردەوەو لە ئێستادا نوێنەری ئێران دەتوانێ لە فیناڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیادا بەشداری بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای سەرکەوتنی تیپی «پێرسپۆلیس»ی ئێران یە سەر «ئەلنەسر»ی عەرەبستاندا لە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژازدەی پاڵەوانانی ئاسیا، یانەکەی عەرەبستان بە چەواشەکاری وای دەنواند کە گوایە «پێرسپۆلیس» لە باریزانانی ڕێگەپێ نەدراو کەڵکی وەرگرتووەو دەبێ وەک بەزیوی بارییەکە ڕابگەیەندرێت.

بەم پێیە بەڵگەکانی یانەی «ئەلنەسر»و پاشان گەڵاڵەی بەرگریکارانەی یانەی «پێرسپۆلیس» بۆ لێکدانەوەی پێویست ئاراستەی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا کرا کە لە ئێستا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بە قارانجی تیپەکەی ئێران شکاوەتەوە.