دوایین یەکەی مەشق و ڕاھێنانی «بابان» لە یاریگای «یانەی سلێمانی» ئەنجام دا
ڕۆژی ڕابردوو لە یاریگای «یانەی سلێمانی»ی ھەرێمی کوردستان یاناەی «بابان» دوا مەشق و ڕاھێنانی بەڕێوەبرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، دوێنێ چوارشەمە تیپى تۆپى پێى یانەی وەرزشیی «بابان» لە ھەرێمی کوردستان دوایین یەکەی مەشق و ڕاھێنانی لە یاریگای «یانەی سلێمانی» ئەنجامدا.
تیپەکە بە تەواوی پێکھاتەکەیەوە خۆیان بۆ دووەم یاریان لە جامی عێراق ئامادەکردووەو بڕیارە ڕۆژی ھەینی یاریزانانی «بابان» سەردانی شاری کەرکوک بکەن و لەوێ رووبەرووی یانەی (الموصلی)ببنەوە .
پاش بردنەوەی «بابان» لەیەکەم یاریاندا لە جامەکە و بەزاندنی تیپی «عروبە» ،لە ئێستادا ئامانجی سەرەکیی کارگێرى یانە و دەستەی راھێنەران تەنھا بردنەوەیە لە یاریەکەدا بۆ ئەوەی ھەرچۆن بەبەھێزی لەسەرەتاوە دەستیان پێکرد ئاواش تا قۆناغەکانی داھاتوو برۆن و ببنە ناوێکی دیار لە وەرزشی عێراق بەگشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی.