سێ یاریزانی شەترەنجی ھەرێمی کوردستان دەگەنە ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق
دوو کوڕ‌و کچێکی یاریزانی بواری شەترەنج لە ھەرێمی کوردستان پاش ھەوڵدانێکی زۆر سەرەنجام گەییشتنیان بە قۆناغی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق مسۆگەر دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، پاش نۆ ڕۆژ له یارییه‌کانی پاڵاوتنی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی تاک بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق ، دواجار هه‌ردووک یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشیی پێشمه‌رگه «ئاکار عه‌لی» و «زۆزگ سه‌ڵاح» توانیان به پله‌کانی دووھه‌م و چواره‌م گه‌ییشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق مسۆگه‌ر بکه‌ن.
ھەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کچە یاریزانی شاری سلێمانی «کارین که‌مال یش بوو به یه‌کێک له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و لەم بوارەدا پله‌ی چواره‌می ڕِیزبهندییەکەی به‌ده‌ست هێنا.
وەک باسی دەکرێت «ئاکارعەلی» بە شەش پۆیینت پێنج خاڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی به‌ده‌ست هێنا و «زۆزگ سه‌ڵاح»یش به شەش خاڵ و به پله‌ی چواره‌م گه‌یشتنه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
له‌سه‌ر ئاستی کچانیش «کارین که‌مال» به پێنج پۆیینت پێنج خاڵ و پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی بوو به یه‌کێک له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق .