ئەندامەتیی سکرتێری فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران لە لێژنەی گەشەوبرەوپێدانی فیدراسیۆنی جیھانیی «وودباڵ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390100-ئەندامەتیی_سکرتێری_فیدراسیۆنی_گۆڵفی_ئێران_لە_لێژنەی_گەشەوبرەوپێدانی_فیدراسیۆنی_جیھانیی_وودباڵ
سکرتێری فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران بۆ ماوەی چوار ساڵ بوو بە ئەندامی لێژنەی گەشەوبرەوپێدانی فیدراسیۆنی جیھانیی «وودباڵ».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 05:47 Asia/Tehran
  • ئەندامەتیی سکرتێری فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران لە لێژنەی گەشەوبرەوپێدانی فیدراسیۆنی جیھانیی «وودباڵ»

سکرتێری فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران بۆ ماوەی چوار ساڵ بوو بە ئەندامی لێژنەی گەشەوبرەوپێدانی فیدراسیۆنی جیھانیی «وودباڵ».

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم بڕیارە لە کۆگەی گشتیی فیدراسیۆنی جیھانیی «وودباڵ» بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان لە نێوان ١٩ کاندیدی دیکە لە وڵاتنانی جۆربەجۆرەوە پەسەند کرا.

بەرلەمە و لە سپتامبەری ٢٠٢٠ یش دا «میھرداد جەمشیدی» ببوو بە ئەندامی  لێژنەی گەشەوبرەوپێدانی فیدراسیۆنی جیھانیی «مینی گۆڵف» و ئەمەش دووھەمین کورسیی نێونەتەوەیی ناوبراوە لە ئەمساڵ دا کە وەک بۆخۆی دەڵێت، دەرەنجامی گەشەی لەڕادەبەدەری ژێرخانەکانی ئەم بوارە وەرزشییەیە لەماوەی دووساڵی ئەم دواییەی ئێران.

«جەمشیدی» پێشینەی ئەندامەتی لە تیپی نیشتیمانیی وودباڵ، دەستخستنی پلەی پێنجەمی کێبەرکێی ئاسیایی ٢٠١٢ و داوەری و ڕاھێنانی نێونەتەوەیی ئەم بوارەی لە کارنامەی وەرزشیی خۆی دا تۆمار کردووە.

«وودباڵ» بوارێکی وەرزشیی تازەیە کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیاو بە دیاریکراوی وڵاتی «تایوان» داھێنراوەو ئاوێتەیەکە لە وەرزشی «گۆڵف» و «تۆپقاڕ» کە تەواوی کەرەستەکانی لەچێو دادەتاشرێت و جیا لەوەی کە یاسایەکی سادەوساکاری ھەیە بە جۆرێکە کە تەواوی ئەندامانی کۆمەڵگاش بەشداری کردن لە وەھا یارییەکیان بۆ دەڕەخسێت.