پاڵه‌وانێتی کۆتایی شه‌تڕه‌نجی شاری سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد
پاڵه‌وانێتی کۆتایی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی دوێنێ شەممە له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دەستیپێکرد.
بە پێی ھەواڵێکی بەشی وەرزشیی میدیای یەکیەتی نیشتمانیی ، پاڵه‌وانێتی کۆتایی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به سپۆنسه‌ری سیتی سینه‌ما و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و یه‌کێتی شه‌تڕه‌نجی کوردستان و یه‌کێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ‌کرد که بڕیاره یارییه‌کانی تا به‌رواری 1 - 1 - 2021 بخایه‌نێت .
مه‌راسیمی ده‌ستپێکی پاڵه‌وانێتییه‌که به ئاماده‌بوونی ئارام قادر خه‌بات لێپرسراوی بۆردی وه‌رزش له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و به یاوه‌ری جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و ئه‌دیب شکور لێپرسراوی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو که سه‌ره‌تا و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆکی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سکرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی پێشوازی کران .