شەقامێک لە تاران بە ناوی "سەردەشت "دەکرێ
ئەنجوومەنی شاری تاران بڕیاریدا شەقامێک لە پێتەختی ئێران بە ناوی سەردەشتەوە بکرێ .
بە پێی راپۆری پەیامێنری کەناڵی سەحەری کوردی ، لە دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی شاری سەردەشت و شاندی ھاوڕێی لە گەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران کە لە شوێنی ئەنجوومەنی شاری تاران بەڕێوەچوو ، بڕیار درا شەقامێک لە رۆژاوای تاران بە ناوی سەردەشت بکرێ و لە چەند رۆژی داھاتوودا تابلۆی بۆ دابنرێ .
ھەروەھا بڕیار درا مۆنۆمێنتی شەھیدانی کیمیابارانی سەردەشت لە مەڵبەندێکی شاری تاران کە دانیشتووی کوردی زۆر بێ دابنرێ .
لەو کۆبوونەوەدا بەڕێزان موحسین ھاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران ، دوکتور محەمەد جەواد حەقشناس بەرپرسی لێژنەی فەرھەنگی – کۆمەڵایەتی ئەنجوومەنی شاری تاران و لە سەردەشتیشەوە بەڕێزان ئەندازیار مەحمود پووری سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری سەردەشت ، ئەندازیار کامیل رەسوڵی سەرۆکی شارەوانیی ، خانم دوکتور سومەییە عەبباسی بەرپرسی لیژنەی فەرھەنگیی – مافەوانی و کومەڵایەتی ئەنجوومەنی شاری سەردەشت ئامادە بوون .