«تارمی» ، «قولی زادە»و «عیزەتوڵڵاھی» چوونە ڕیزی لژیۆنێرە ھەڵکەوتەکانی حەوتەی بەژی کۆنەوە
ماڵپەڕی «ئەی ئێف سی» لە ڕاوەرگرتنێکی خۆی دا، ناوی سێ کەس لە یاریزانانی تیپی تۆپی پێی ئێرانی خستە ڕیزی باشترین لژیۆنێرەکانی ئەم حەوتەیەی بەژی کۆنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناوی«مەھدی تارمی» ، «سەعیدعیزەتوڵڵاھی»و«عەلی قولی زادە»ی بە پێی ڕاوەگرتنەکان خستووەتە ڕیزی باشترین لژیۆنێرەکانی ئەم حەوتەیەی بەژی کۆنەوە.
بە پێی ئەم بڕیارە، «مەھدی تارمی» یاریزانی تیپی «پۆرتۆ»ی پۆرتوگال بە گۆڵێک و ٥ گەڕاندنەوەی تۆپ لە زەوی تیپی «گیل ویسێنتە»ی خەنیم و بەستێن خۆش کردن بۆ گۆڵ لێدان لە تیپی «ڕیڤ ئاوە» ناوی دەخرێتە ڕیزی یاریزانانی ھەڵکەوتەی ئەم حەوتەیەی ئاسیاوە. «تارمی» بە تۆمار کردنی گۆڵێکی ناوازە لە بەرامبەر تیپی «گیل ویسێنتە»و ھەروەھا بەستێن خۆش کردن بۆ گۆڵێکی جێگای سەرنج لە بەرامبەر تیپەکەی پێشووی واتە تیپی «ڕیڤ ئاوە» چالاکییەکی درەوشاوەی لە خۆی پیشان دا.
«سەعیدعیزەتوڵڵاھی» یاریزانی تیپی «وایلە»ی دانیمارکیش بە ٢٥ خاڵی ھەڵکەوتە لە پێکدادانەکانی دا، ١٢ جار سەندنەوەی تۆپ و ع بەرپەرچ دانەوە لە بەرامبەر تیپی «ئەی جی ئێف» ڕۆڵی فەرماندەرێکی لە ھێڵی ھافبەک دا گێڕاو بە ڕێژەیەکی ناوازە ناسناوی باشترین یاریزانی گۆڕەپانی درایە.
ئینجا «عەلی قولی زادە» یاریزانی تیپی «شاڵروا»ی بەلژیکیش بە گۆڵێک، لە سەدا ٨٣ی تۆپ گەیاندن و ١١ زاڵ بوون لە ململانێی لە ھەمبەر تیپی «کورتریک» دوای پێگەییشتنی تۆپ لە لایەن «کاوەی ڕەزایی»یەوە توانی شەشەمین گۆڵی خۆی بۆ تیپەکەی بنەخشێنێ.