بڵاوگەیەکی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان بە زمانی کوردی لە سنە مۆڵەتی چالاکیی وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393691-بڵاوگەیەکی_تایبەت_بە_ئەدەبی_منداڵان_بە_زمانی_کوردی_لە_سنە_مۆڵەتی_چالاکیی_وەرگرت
"پەپوولە" یەکەمین پەخشکاری تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵان لە سنە دەستی بە کار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2021 05:12 Asia/Tehran
  • بڵاوگەیەکی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان بە زمانی کوردی لە سنە مۆڵەتی چالاکیی وەرگرت

"پەپوولە" یەکەمین پەخشکاری تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵان لە سنە دەستی بە کار کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم بڵاوگەیە مۆڵەتی فەرمی لە لایەن ئیرشادەوە وەرگرتووە و لە شاری سنە چالاکی دەکات.

گەرچی هەموو بڵاوگەکانی کوردستان بەشێک بۆ ئەدەبی منداڵان تەرخان دەکەن و بەرهەمیشیان چاپ و بڵاو کردۆتەوە بەڵام تا ئێستا بڵاوگەیەک تایبەت بە ئەدەبی منداڵان نەبووە.

"پەپوولە" یەکەمین بڵاوگەیە  لە رۆژاوای ئێران کە تایبەت بە ئەدەبی منداڵانە و دەتوانێ دونیایەکی نوێ بەرەوڕووی ئەو نووسەر و شاعیر و چیرۆک نووسانە بکاتەوە کە دەیانەوێ بەشێوەی جیدی لەم بوارەدا کار و چالاکی بکەن.

ئارش مێهرەبان بەڕێوەبەر و فاتمە ئیبراهیمی بەرپرسی ئەم بڵاوگەیە و بە وتەی خۆیان ئەم بنکەیە دەبێتە خاڵی وەرچەرخانێک لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی منداڵان.

مێهرەبان بەڕێوەبەری ئەم بڵاوگەیە دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت  ئەو بەرهەمانە چاپ بکەین کە بنەماکانی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان تێیدا ڕەچاو کرابێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم بڵاوگەیە لە تیمێکی پسپۆڕ پێک هاتووە و دەرچووانی بەشە جۆربەجۆرەکانی زانکۆن و هەوڵمان ئەوەیە کە بتوانین بە شێوازێکی باش و سەردەمیانە و پرۆفێشناڵ کتێبی نووسەران پاش هەلسەنگاندنیان بخەینە بەر چاپ و بڵاوکردنەوە.