ساڵحیی ئەمیری: میوانداری کردن لە یارییەکانی تۆپی پێی ئێران لە بەحرەین، پیلانە
سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران وتی: سپێردرانی میوانداری کردنی یارییەکانی بەرایی مۆندیاڵی جیھانیی ئێران بە بەحرەین بەرھەمی پیلانگێڕانی تۆپی پێی جیھان و ئاسیایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی ھەینیی ئیرنا، «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لە بارەی سپێردرانی میوانداری کردنی یارییەکانی بەرایی مۆندیاڵی جیھانیی ئێران بە وڵاتی بەحرەین، وتیشی:پەک پێر خستنی یەکساڵە لە بارەی ئامادە کرانی پرۆگرامی نێوخۆیی فیدراسیۆنی تۆپی پێ بووە ھۆی ئەوەی کە بۆشاییەک لە پەیوەندییەکانی ئێران و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیادا دروست ببێت کە ئەمەش وەھا بڕیارێکی لێ کەوتەوە.
وتیشی: تۆپی پێ نابێ بکەوێتەژێر کاریگەریی بڕیاری پەنامەکی و سیاسییەوە. ئەو بەڵگانەی کە ھێنراونەتەوە بۆ ئەم بڕیارە جێگای قەبووڵ نین و بێ دەنگە لێکردنی واتادارو یەک حەوتەیی «فیفا»ش لە ڕاستی دا پێشێلکەری مافی تۆپی پێی ئێرانە.
ساڵحی وتیشی: ئەم جوڵانەوەیە بە پێچەوانەی تەواوی بنەماو چوارچێوەکانی وەرزشی و کارێکی ڕەوشت نزمانەیە. بە دڵنیاییەوە وەلانانی ئێران لە میوانداری کردنی یارییەکان و سپێردرانی بە بەحرەین بەرھەمی پیلانگێڕانی تۆپی پێی ئاسیاو بێ دەنگە لێکردنی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێیە.
بە پێی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ، وڵاتی بەحرەین دەبێتە میوانداری چوار یارییە کۆتاییەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە ئەگەر یارییەکان ڕەوتی ئاسایی خۆیانیان تێپەڕ کردبا، ئێران لە خولی گەڕانەوەدا میوانداریی سێ یاری لەو چوار یارییەی خۆی دەکردو بەحرەین تەنیا میوانداریی دوو یاریی بەردەکەوت.