خەرجی 1.5 ملیار دۆڵاریی عەرەبستان بۆ لۆبی و میوانداری کردنی پێشبڕکێ وەرزشیەکان
ناوەندە فەرمیەکانی مافی مرۆڤ باسی سەرمایەنانەوەی 1.5 ملیار دۆڵاریی عەرەبستان دەکەن بۆ مێوانداری کردنی پێشبڕکێ وەرزشیەکان .
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا ، عەرەبستانی سعودی کە پێشینەی زۆری لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دا ھەیە ، بە ھیوای وەدەسھێنانی ئیعتباری جیھانیی و میوانداری کردنی پێبڕکێ وەرزشیە نێودەڵوەتیەکان لە ساڵانی رابردوودا 1.5 ملیار دۆڵار سەرمایەنانەوەی کردووە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی گرانت لیبێرتی لە راپۆرێک دا سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە بواری وەرزشی وەک سپی کردنەوەی وەرزش ناوبرد و رایگەیاند ، عەرەبستان بە گۆڕینی ئەو وڵاتە بە شوێنی راکێشانی گەشتیار و میوانداری یاریە وەرزشیەکان بە دوای شاردنەوەی پێشینەی تاریکی مافی مرۆڤە .
دوێنی یەکشەممە پێشبڕکێ جیھانیەکانی فورمولا وان دەسپێبوو و بۆ یەکەم جار بەشێکی ئەم پێشبڕکێیە لە شاری جەددەی عەرەبستان بەڕێوەچوو .