نیسان 02, 2021 16:35 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر بە (AFC) بۆ گۆڕینی شوێنی کێبەرکێی تیپەکانی «فولاد»و «ئەلعەین»ی ئیمارات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و یانەی «فولاد»ی خوزستان لە نامەیەک دا بۆ کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بارەی ناھێمن بوونی وڵاتی عەرەبستان وشداریان داو داوای گۆڕدرانی شوێنی کێبەرکێکەی نێوان ئەم تیپەو «ئەلعەین»ی ئیمارات بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «فولاد»ی خوزستان وەکو نوێنەری ئێران چوارەمی ئەم مانگە لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانان دا دەبێ لە قۆناغی وەلانان بەرامبەر بە تیپی «ئەلعەین»ی ئیمارات یاری بکات.

بە سەرنجدانی ئەەوەی کە میوانداریی دەستەی سێھەمی ئەم کێبەرکێیانە بە عەرەبستان سپێردراوە، ھێندێک نیگەرانی لە بارەی ناھێمن بوونی ئەم وڵاتە بۆ میوانداری کردنی تۆپی پێی ئێران ھاتووەتە ئاراوە.

سەرەتا بڕیار وا بوو کە  تیپی تۆپی پێی «فولاد»ی خوزستان لە ئەھوازدا میوانداریی لە نوێنەری وڵاتی ئیمارات بکات، کەچی بە بڕیاری کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا وایان داناوە کە کێبەرکێکە لە وڵاتی عەرەبستان بەڕێوە بچێت و  تیپی تۆپی پێی «فولاد»ی خوزستان دەبێ لە بەرواری ١٠ ئاپریلی ٢٠٢١ لە ڕیازدا بەرەوڕووی «ئەلعەین»ی ئیمارات بێتەوە.

سکاڵای  یانەی فولاد»ی خوزستان و فیدراسیۆنی ئێران لە بەر ئەوەیە کە عەرەبستان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو کراوەتە ئامانجی ھەڵمەتی موشەک و خۆفڕی ھێزەکانی خۆڕاگری یەمەن.

دوابەدوای ناڕەزامەندی دەربڕینی یانەی «فولاد»ی خوزستانی ئێران، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێرانیش نامەیەکی واراستەی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕەوانە کردووە ھەتا وێڕای ڕاگەیاندنی نیگەرانی لە بارەی ڕەوشتی ئاسایشتیی عەرەبستان، داخوازیی  یانەی تۆپی پێی «فولاد»ی خوزستان بۆ گۆڕینی شوێنی کێبەرکێکە بە فەرمی ڕابگەیەنێت.

تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال»یش تیپەکەی دیکەی ئێرانە کە دەبێ کێبەرکێ گروپییەکەی لە وەرزی داھاتووی ھەڵبژاردەی یانەپاڵەوانەکان لە عەرەبستاندا ئەنجام بدات.

سەرپەیڤ