کانونی یه‌که‌م 21, 2025 19:25 Asia/Tehran
  •  هێڵی سووری کورد لە وتووێژ لەگەڵ دیمەشق؛ چەکماڵین لە بەرنامەدا نییە

فەرماندەی یەپەژە جەختی لەوە کردەوە کە هێزە کوردەکان چەکداماڵین بە هێڵی سووری خۆیان دەزانن و ئێستاکە چەکدانان گونجاو نییە.

سۆزدار حاجی ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق وەستاوە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕێککەوتنی ١٠ی مارس، دۆخی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ناسەقامگیرە.

فەرماندەی یەپەژە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شەڕ و پێکدادانی پەرش و بڵاو لە دەوروبەری فورات، کۆبانی، ڕەقە و دێرەزوور بەردەوامە. ناکۆکیی سەرەکی، داواکاری دیمەشقە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە لە نێز ڕیزی هێزەکانی سوپای تازەی سوریا، کە ئەوە بە هیچ لەونێ لەگەڵ پێکهاتە و دارشتی یەپەژە نایەتەوە.

 

سەرپەیڤ