داوەرێکی شنۆیی بوو بە سەرداوەری کێبەرکێی کۆتایی شەترەنجی ئێران
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی شنۆ وتی: «کاوە خەلیلی» داوەری خەڵکی شنۆ وەکو سەرداوەری فیناڵی پەنجاو چوارەمین خولی کێبەرکێکانی شەترەنجی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئێران.
«ڕەحیم تەیموری» ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیڕا، وتیشی: ئەم کێبەرکێیانە تازە دەستی پێکراوەو ھەتا ٢٥ی خاکەلێوەش بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتیشی: «خەلیلی» داوەری نێونەتەوەیی شەترەنج، سەرۆکی شەترەنجی قوتابیان، ئەندامی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆن، ئەندامی لێژنەی توێژینەوەو بلیمەت دۆزینەوەی فیدراسیۆن، ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی قوتابیان بووە.
بە قسەی ناوبراو، ئەم داوەرە شنۆییە لە دوو خول دا سەرداوەری کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی وڵاتی عێراق ، سەرداوەری ھەڵبژاردەی عێراقیش بووە.
جێگای ئاماژەیە «ئیحسان قایم مەقامی» بە دەستخستنی ١٣ ناسناوی پاڵەوانەتی گەورەترین شەترەنج زانی جێی شانازیی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا دێتە ئەژمار.