نیسان 09, 2021 13:59 Asia/Tehran
  • ئەستێرەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی عێراق لە یاری لەگەڵ ئێران بێ بەری بوو

ھێرشبەرە گۆڵکارەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی عێراق لە بەر زەبروێکەوتنی ئەژنۆی، لە ململانێ بەراییەکانی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ بێ بەری بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا و بە ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی «ڕیکۆرد»، «عەلا عەبباس» ئەستێرەی عێراقیی تیپی «ژیل ڤیسێنتە»ی پورتوگال ئەژنۆی لاقی ڕاستی بە خەستی زەبری وێکەوتووەو لەوانەیە ھەتا کۆتایی ەم وەرزەش نەگەڕێتەوە بۆ مەیدان.

ئەم ھێرشبەرە ٢٣ ساڵەیەی عێراق کە دوو ساڵ لەمەوبەر خەریک بوو بە «پێرسپۆلیس»ەوە پەیوەست ببێ، لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو تاقیکاریی جۆربەجۆری پزیشکیی بۆ ئەنجام دەدرێت ھەتا ئاست و ڕادەی ڕێکی زیانوێکەوتنەکەی دەرکەوێت.

«کاتانچ» گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی عێراق  چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئەم ھێرشبەرەی بۆ پێڕستی یاریزانانی ململانێی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵ بانگێشتن کرد بوو.

ئا بەمجۆرە ئەم یاریزانەی عێراق ململانێی تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئێراندا لە یارییە بەراییەکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە دەست داوە. ئەم ململانێیانە جۆزەردانی داھاتوو لە بەحرەین بەڕێوە دەچن.

سەرپەیڤ