یاریە نیشتمانییە دۆستانەکان لە ئوروپا ، سەرکەوتنی پڕلەگۆڵی فەڕانسە لە شەوی بێ ئاکامیی بێنزێمادا
لەدرێژەی یارییە نیشتمانییەکان لە ئوروپا پێش دوو هەزار و بیست هەڵبژاردەی نیشتمانیی فەرانسە و ئینگلیز لە خەنیمەکانیان بردەوە.
شەوی رابردوو لەچوارچێوەی پێشبڕکێکانی دۆستانەی نیشتمانی لە کیشوەری ئوروپا، هەشت یاریی بەشێوەی هاوکات بەڕێوە چوو کە لەگرینگترینیاندا تیمی نیشتمانیی فەڕانسە هەمبەر بە تیمی وێڵز بەتۆمارکردنی چەندین گۆڵ یارییەکەی بردەوەو ئینگلیزیش لەماڵی خۆی توانی بەسەر تیمی ومبلیدا سەرکەوێ.
تیمی نیشتمانیی فەڕانسە لە شەوی گەڕانەوەی بێنێزما بۆ نێو ئەندامانی تیمەکەی هەمبەر بە وێڵز سێ بە سفر سەرکەوت و ناوی خۆی وەک بانگەشەکەری سەرەکیی پاڵەوانێتی لە یۆرۆدا تۆمار کرد.
هەڵبەت لەو پێشبڕکێیەدا کەریم بێنزێما پێناڵتیەکی لەدەستدا و تیمەکەی بەلاوازی پێشبڕکێکەی دەس پێ کرد.
لەو ململانێ وەرزشییەدا ، کیلیان ئەمباپە، گریژمان و عوسمان دمبلە بۆ تیمی نیشتمانیی فەڕانسە گۆڵیان تۆمارکرد.
لە پێشبڕکێ گرینگەکانی دیکەشدا ئینگلیز لە ماڵی خۆی هەمبەر بە ئۆتریش یەک بە سفر سەرکەوت و تاکە گۆڵی یارییەکەش بوکایۆ ساکا تۆماری کرد.
تیمی نیشتمانیی ئاڵمانیش لەماڵدا هەمبەر بە دانمارک بە ئەنجامێکی یەکسان کۆتایی بە پێشبڕکێکەی هێنا.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی هۆلەندیش هەمبەر بە سکۆتلەند ئەنجامی دوو بە دوو و یەکسانی بەدەست هێنا.