سەرکەوتنی لاوانی ئێران لە مۆندیاڵی باسکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398458-سەرکەوتنی_لاوانی_ئێران_لە_مۆندیاڵی_باسکەدا
تیپی باسکەی لاوانی ئێران لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ تیپی «مالی» لە قۆناغی ڕیزبەندیی نوھەم ھەتا شانزەھەمی مۆندیاڵی «لێتۆنی» باڵادەستیی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2021 17:37 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی لاوانی ئێران لە مۆندیاڵی باسکەدا

تیپی باسکەی لاوانی ئێران لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ تیپی «مالی» لە قۆناغی ڕیزبەندیی نوھەم ھەتا شانزەھەمی مۆندیاڵی «لێتۆنی» باڵادەستیی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی لاوانی ئێران ڕۆژی ھەینی لە قۆناغی ڕیزبەندیی نوھەم ھەتا شانزەھەمی مۆندیاڵ ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی «مالی» بووەوە.

لاوانی ئێرانی لەم دیدارەدا توانییان تیپی خەنیمەکەیان بە دە رەنجامی ٧١ بە ٥٩ ببەزێنن. لەم یارییەدا ٩ یاریزانی تیپی نیشتیمانیی ئێران یارییان کرد.

تیپی باسکەی لاوانی ئێران لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ تیپی «لیتوانی» لە قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی مۆندیاڵی «لێتۆنی» دا یارییەکەی دۆڕاند بوو.