ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەرپاکرانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
تهمووز 16, 2021 21:44 Asia/Tehran
ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەرپاکرانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆ دەستی پێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە تۆکیۆوە،یاریگای نیشتیمانیی ٦٨ ھەزار کەسیی ژاپۆن خەریکی خۆسازدانە و سی و دووھەمین ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیک ھەینیی داھاتوو بەڕێوە دەچێت.
ژمارەیەک لە تیپەکانی ئۆلەمپیک لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ بەرپاکردنی ئۆردووی بەرلە یارییەکان گەییشتوونەتە ژاپۆن و بڕیارە زیاتر لە ٢٢٠٠ کەسی دیکەش بەم زووانە بگەنە ئەم وڵاتە.
بەپاکرانی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەر تەشەناتی ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» لە ٢٤ی ژوئیەی ٢٠٢٠ەوە کەوتە ٢٣ی ژوئیەی ئەمساڵەوە.
دەوڵەتی ژاپۆن سەرباری ناڕەزامەندیی جەماوەری و نێونەتەوەیی و نیگەرانی لە بەرپاکرانی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک لە جەنگەی تەشەنای «کۆڤیدی _١٩» ھەروا لە سوورە لە سەر بەرپا کردنی ئەم یاریانە.