ته‌مووز 22, 2021 15:48 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پیشانگای دە ڕۆژەی «ئێرانی جوان» لە ژاپۆن

پیشانگای «ئێرانی جوان» پێنجەمی گەلاوێژو لە پێنجەمین ڕۆژی دەست پێ بوونی یارییەکانی ئۆلەمپیک بە میوانداریەتیی ژاپۆن لە باڵوێزخانەی ئێران لە تۆکیۆ دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم پیشانگایە بە مەبەستی ناساندنی ھونەرە نەریتییەکان، کەلەپووری فەرھەنگی و سروشتی و بەڵگەمەندی ئێران بە ناوی «ئێرانی جوان»ەوە لە پەراوێزی یارییەکانی ئۆلەمپیک لە ٥ ھەتا ١٥ی گەلاوێژ و بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە شوێنی باڵوێزخانەی ئێران لە تۆکیۆ بەڕێوە دەچێت.

ئەم پیشانگایە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای وەرزشیی ئێران و «تۆماس باخ» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک و سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ژاپۆن دەکرێتەوەو لە میانەی دا پەردە لە سەر تابلۆفەرشی ئۆلەمپیک ھونەری دەستی ھونەرمەندێکی ئێرانی ھەڵدەدرێتەوە.

یارییەکانی ئۆلەمپیک لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ساڵێک پەک کەوتنەوە یەکەمی گەڵاوێژی ١٤٠٠ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٣ی ژولای ٢٠٢١ لە ٣٣ بوارو ٣٩٩ ماددە بە میواندارەتیی ژاپۆن بەرپا دەکرێت. ژاپۆن بەرلەمەش لە ساڵی ١٩٦٤ دا میوانداریی ئۆلەمپیکی کردووە.

سەرپەیڤ