ته‌مووز 27, 2021 07:37 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە سەر پەرە پێدانی ھاوکاریی وەرزشی لەگەڵ ژاپۆن

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران جەختی کرد لە سەر پەرە پێدانی ھاوکاری و پەیوەندیی وەرزشی نێوان ئێران و ژاپۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ئاھەنگی کرانەوەی پیشانگای «ئێرانی جوان» لە تۆکیۆ وتیشی: بە سەرنجدانی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ژاپۆن و ھاوکارییە وەرزشییەکانیان بە نیازی بەرز کردنەوەی ئاستی ئەم پەیوەندییانەو پتەوکردنی زیاتریانین.

 وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران  وایشی: ئێران لە ڕیزی وڵاتانی ھەڵکەوتەی جیھانە لە ڕووی شارستانیەت، چواگرافیاو ئاسەواری کلتوورییەوەو پیشانگای «ئێرانی جوان»یش بە مەبەستی ناساندنی ئێران بەرپا کراوە ھەتا بەستێن بۆ گەشەسەندنی پەیوەندی و ھاوکاریی نێوان دوو وڵات خۆش کات.

پیشانگای «ئێرانی جوان» ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای وەرزشیی ئێران و وەزیری فەرھەنگ و وەرزش و زانستەکانی ژاپۆن بە شێوەی فەرمی لە تۆکیۆ کراایەوە.

سەرپەیڤ