عەرەبستان میوانداریی تیپەکانی تۆپی پێی پاڵەوانانی ئاسیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399914-عەرەبستان_میوانداریی_تیپەکانی_تۆپی_پێی_پاڵەوانانی_ئاسیا_دەکات
عەرەبستان بوو بە میوانداری قۆناغەکانی کۆتایی یارییەکانی تۆپی پێی ناوچەی ڕۆژئاوای لیگی پاڵەوانانی ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2021 11:36 Asia/Tehran
  • عەرەبستان میوانداریی تیپەکانی تۆپی پێی پاڵەوانانی ئاسیا دەکات

عەرەبستان بوو بە میوانداری قۆناغەکانی کۆتایی یارییەکانی تۆپی پێی ناوچەی ڕۆژئاوای لیگی پاڵەوانانی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، عەرەبستانی وەک میوانداری قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ھەڵبژارد.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: لە ئێستادا بە ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، عەرەبستان وەک میوانداری قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢١ ی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ھەڵبژێردراوەو و تئەم قۆناغانە بە شێوەی چڕ بەرپا دەکرێن.

قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی  ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بڕیار وایە لە ١٦ ھەتا ١٩ی ئۆکتۆبەر لە عەرەبستاندا بەڕێوە بچێت. قۆناغی کۆتاییش لە بەرواری ٢٣ی نوامبەر بەرپا دەکرێت.