دەستخرانی میدالیای برۆنزی کێبەرکێکانی ڕاکردن و گۆڕەپانی نابیسایانی جیھان لە لایەن وەرزشوانێکی ئێرانییەوە
ئاب 27, 2021 17:19 Asia/Tehran
لە کۆتایی چوارەمین ڕۆژی کیێبەرکێی پاڵەوانەتیی ڕاکردن و گۆڕەپانی نابیسایانی جیھان لە پۆڵۆنیا، وەرزشوانی دە قۆناغەی ئێران توانی میدالیای برۆنز مسۆگەر کات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، لە چوارەمین ڕۆژی خولی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ڕاکردن و گۆڕەپانی نابیسایانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە پۆڵۆنیا، «یاشار وەقار» لە چالاکییەکی دە قۆناغەدا توانی میدالیای برۆنزی ئەم کێبەرکێیانە بباتەوە.
لە درێژەی ئەم یاریاانەدا سبەینێ شەممە ، «سەججاد پیر ئایقرچەمەن» وەرزشوانی زێڕبەرەوەی ئێران لە بواری ھاویشتنی دیسک لە بواری ھاویشتنی قورسایی لەگەڵ خەنیمەکانی دا خەریکی کێبەرکێ د ەبێت.