ڕاگەیەندرانی پێڕستی یەکجاریی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سووریاو عێراق
ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران پێڕستی یەکجاریی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیپەکانی سووریاو عێراق لە کێبەرکێی مۆندیاڵی تۆپی پێ ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «داراگان سکۆچیچ» ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ناوی یاریزانە بانگێشتن کراوەکان بۆ یاری لە بەرامبەر تیپەکانی سووریاو عێراق لە کێبەرکێی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕاگەیاند.
عەلیڕەزا بەیرانوەند، ئەمیر عابیدزاده، پەیام نیازمەند، شوجاع خەلیل زاده، حسەین کەنعانی زادەگان، میلاد موحەممەدی، ئومێد نورئەفکەن، سادیق موحەڕڕەمی، جەعفەر سەلمانی، ساڵح حەردانی، سیاوەش یەزدانی، عاریف ئاغاسی، میلاد سەرلەک، ئەحمەد نوروڵڵاھی، موحەممەد کەریمی، یاسین سەلمانی، زوبەیر نیک نەفس، عەلیزەزا جەهانبەخش، سەعید عیززتوڵڵاھی، وەحید ئەمیری، سامان قوددوس، مەهدی تورابی، عەلی قولی زاده، کەریم ئەنساری فەرد، مەهدی قایدی، سەردار ئازمون و مەهدی تارمی ئەو ناوانەن کە بۆ یاری لە بەرامبەر سوریا و عێراق ڕاگەیەندراون.
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ دوو یاری لە بەرامبەر سوریا و عێراق لە ڕۆژانی یانزەھەم و دوانزەھەمی خەرمانان لە چوارچێوەی کێبەرکێی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵ دا خۆی ئامادە دەکات.