ئه‌یلوول 21, 2021 15:30 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی ئێران لە وڵاتانی ئەندامی «شانگھای» بۆ بەشداری لە «کۆپی فەجر»

فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی ئێران بانگێشتنی وڵاتانی ئەندامی ھاوکارییەکانی «شانگھای»ی کرد ھەتا لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی «کۆپی فەجر»ی ئێران بەشداری بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناو بە پێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی ئێران، دوابەدوای پەیامەکەی ئنەم دواییەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی» لە بارەی گرینگایەتیی ناس کرانی بارستاییەکانی ھاوکاری لە لایەن وەزارەتخانەکانەوە لەگەڵ ڕێکخراوەی ھاوکارییەکانی «شانگھای»، فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بوونی خۆی بۆ بۆ بانگێشتن و میوانداری کردنی تیپە نیشتیمانییەکانی کێش ھەڵگرتنی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە لە کێبەرکێ وەرزشییەکانی دەیەی فەجر ڕاگەیاند.

«عەلی مورادی» سەرۆکی فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی ئێران لە ناومەیەک دا بۆ وەزیری وەرزش و لاوان نووسی: بە ناوی یەکەم فیدارسیۆنی وەرزشیی لاوان، ھۆگری و ئامادەیی خۆمان بۆ بانگێشتنی ١١ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» داگری تاجیکستان، قڕقیزستان، کازاخستان، بیلاڕووس، پاکستان، تورکەمنستان، ئوزبەکستان، ڕووسیا، چین، هیندوستان و مەنگۆلیا ڕادەگەیەنین.

ناوبراو ھەروەھا باسی ئامادە بوونی تیپە نیشتیمانییەکانی کێش ھەڵگرتنی ئەندۆنێزیا و سریلانکای کرد بۆ بەشداری لەمم کێبەرکێیانە بەو پێیەی کە پێشتر بە ناردنی نامەگەلێکی جیا بۆ لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران، داخوازیی پەیوەندی . ھاوکاریی ھاوبەشیان کرد بوو لە بواری کێش ھەڵگرتن دا.

کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی  «کۆپی فەجر»ی ئێران ھەموو ساڵێک بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە مانگی ڕێبەنداندا بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ