کردەوەی دژی ڕژێمی زایونیی نووسەرێکی ئیرلەندی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401574-کردەوەی_دژی_ڕژێمی_زایونیی_نووسەرێکی_ئیرلەندی
نووسەرێکی ئیرلەندی کردەوەیەکی دژی ڕژێمی زایونیی ئەنجام داوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 19:45 Asia/Tehran
  • کردەوەی دژی ڕژێمی زایونیی نووسەرێکی ئیرلەندی

نووسەرێکی ئیرلەندی کردەوەیەکی دژی ڕژێمی زایونیی ئەنجام داوە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سالی ڕونی» نووسەرێکی ئیرلەندییە کە مۆڵەتی بە کۆمپانیایەکی ڕژێمی زایونی نەدا کتێبە تازەکەی بە زمانی عیبری وەرگێڕێت.

«سالی ڕونی» وتوویەتی لایەنگری بزوتنەوەیەکە کە ئیسرائیل لە بەر تاوانکارییەکانی دژی فەلەستینییەکان بایکۆت دەکات.

بزوتنەوەی جیھانیی بایکۆتی ئیسرائیل «BDS» بە مەبەستی پشتگری لە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین، کۆمپانیا، زانکۆو دامەزراوە ناودارە نێونەتەوەییەکانی سەرتاسەری دنیا بۆ بایکۆت کردنی ڕژێمی زایونی و ڕێکخراوەکانی ھاوپەیوەند بەم ڕژێمە داگیرکەرە ھان دەدات و لە تەواوی دنیادا خەریکە پەرە دەستێنێ.

ھاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری فەلەستین، بزوتنەوەی «بایکۆت، سەرمایەنەنانەوە و بایکۆت کردنی ئیسرائیل» حوازیاری پەرەسەندنی گوشاری ئابووریی دژی ڕژێمی زایونییە.