کانونی دوھەم 08, 2022 21:56 Asia/Tehran
  • یاریه‌کانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی په‌کین له‌ڕۆژی چواری شوباتی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌کات

یاریه‌کانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی په‌کین له‌ڕۆژی چواری شوباتی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌کات، ڕۆژی هه‌ینی کۆریای باکوور به‌فه‌رمی بڵاویکرده‌وه‌ به‌شداری یاریه‌کانی ئۆلۆمپیاد و پارۆلۆمپی په‌کین ناکات، ئه‌میش به‌هۆی هێزه‌ به‌رهه‌لسته‌کان و ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 هه‌روه‌ها کۆریای باکوور پشتیوانی خۆی بۆ ولاتی چین دووپاتکرده‌وه‌ له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م که‌رنه‌ڤاله‌ وه‌رزشیه‌ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو.

 لای خۆیه‌وه‌ ولاتی چین له‌زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی وانگ وینبین راگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاتی چین و کۆریای باکوور دراوسێی یه‌کترن و چیاکان و ئاو و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ به‌یه‌که‌وه‌ گرێیان ده‌دات، بۆیه‌ تێگه‌یشتنی زۆرمان بۆ به‌شدارنه‌بوونی کۆریای باکوور له‌یاریه‌کانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ هه‌یه.

 لێژنه‌ی ئۆلۆمپی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ مانگی ئه‌یلولی رابردوو به‌شداربوونی کۆریای باکووری له‌یاریه‌کانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ هه‌ڵپه‌سارد به‌هۆی به‌شدارنه‌بوونی وڵاتی کۆریای باکوور له‌یاریه‌کانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ.  

سەرپەیڤ