باڵوێزی چین لە ئێران مۆزەخانەی نیشتیمانیی وەرزشی بەسەر کردەوە
باڵوێزی چین لە تاران لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران لە بارەی ڕووداوە وەرزشییەکانی بەردەم کە چین میواندارییەکەی دەکات، وتووێژی کرد.
«چانگ ھو ئا» باڵوێزی چین لە تاران و شاندەکەی ھاوڕێی بە ئامادە بوون لە لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران وێڕای بەسەر کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانیی وەرزش، ئۆلەمپیک و پارا ئۆلەمپیک، لەگەڵ «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا «ئەمیری» سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و چین ستراتژی و قوڵ و پاوەجێیەو بۆخۆم ئاگام لە بارستاییە ڕۆشنبیرییە باڵاکانی چین و خاڵە ھاوبەشەکانی ئێران و چینە.
«ساڵحیی ئەمیری» وتیشی: چین بەردەوام میواندارێکی شیاو بووە بۆ کێبەرکێ جۆربەجۆرە وەرزشییەکان و بە بێ گومان یارییە ئۆلەمپیکە زستانییەکانی چین جوانتر لە ڕابردوو بەرپا دەکرێ و کاروانی وەرزشیی ئێرانیش بەشداریی تیادا دەکات.
«چانگ ھو ئا» باڵوێزی چین لە تارانیش لە دیدارەکەدا وێڕای سوپاسبێژیی پشتگرییەکانی بەرپرسان و لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران لە بەرپا کرانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی چین وتی: وەرزشی ئێران لەو جەمسەرانەی ئاسیایە کە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا سێ زێڕ، دوو زیوو دوو برۆنزی بردەوە.