درەوشانەوەی مێژوویی میشکاتوزەهرا سەفی یاریزانی تێنیسی لاوی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی تێنیسی ئوپێنی ئوسترالیا
کانونی دوھەم 24, 2022 10:55 Asia/Tehran
کیژە ئێرانیەکە لە پێشبڕکێکانی تێنیسی ئوپێنی ئوستڕالیا خەنیمی خۆی لە دوو سێت دا شکستدا .
میشکاتو زەهرا سەفی یاریزانی تێنیسی ئێرانی ڕۆژی یەکشەمە لە پێشبڕکێکانی تێنیسی ئوپێنی ئوستڕالیا " ئانجا نایار "ی لە دوو سێتی بە دوای یەکدا شکست دا .
لە چوارچێوەی پێشبڕکێکانی تنیسی ئوپنی ئوستڕالیا لە ڕێزی لاوان ، میشکاتو زەهرا سەفی لە گەڵ ئانجا نایار یاریزانی تنیسی ئوستڕالیایی کە لە ڕیزی 352 ڕنکینگی فدراسیونی جیهانی تنیس دایە کێبەرکێی کرد و توانی لە دوو سێتی بە دوای یەک دا بە ئاکامی 6 بە سێ و شەش بە چوار خەنیمەکەی شکست بدات .خەنیمی سەفی لە خولی دوایی ئەو کێبەرکێیانە دا براوەی کێبەرکێیەکانی تنیسوەرەکانی بەلجیکی وکازاخستان دەبێت .