شاری سەقز بوو بە میوانداری پێشبرکێکانی بۆکسێنی لاوان و تازەلاوانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404857-شاری_سەقز_بوو_بە_میوانداری_پێشبرکێکانی_بۆکسێنی_لاوان_و_تازەلاوانی_ئێران
سەرۆکی فەرمانگەی ورزش و لاوانی سەقز گوتی : بە ھاریکاریی فەرمانگەی وەرزش و لاوان و لیژنەی بۆکسێنی کوردستان ، سەقز میوانداری پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی پاڵاوتنی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی لە ریزی تەمەنی لاوان و تازە لاوانی ئێرانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2022 15:00 Asia/Tehran
  • شاری سەقز بوو بە میوانداری پێشبرکێکانی بۆکسێنی لاوان و تازەلاوانی ئێران

سەرۆکی فەرمانگەی ورزش و لاوانی سەقز گوتی : بە ھاریکاریی فەرمانگەی وەرزش و لاوان و لیژنەی بۆکسێنی کوردستان ، سەقز میوانداری پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی پاڵاوتنی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی لە ریزی تەمەنی لاوان و تازە لاوانی ئێرانە .

فەرزاد خاکی رۆژی دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا گوتی : شاری سەقز لەم پێشبڕکێیانەدا لە ھەشتی رێبەندانەوە بە بۆنەی رۆژانی دەیەی فەجر ( ساڵھاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ) بۆ ماوەی 8 رۆژ میوانداری پێشبڕکێکانی وەرزشکارانی سەرانسەری ئێران دەبێ . 

ناوبراو گوتیشی : لەم پێشبڕکێانەدا 32 تیم لە سەرانسەری ئێرانەوە بەشداری دەکەن و کەسانی سەرکەوتوو لە نیوەی دوھەمی مانگی رەشەمە بۆ پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە وڵاتی ئەردەن دەنێردرێن . 

سەقز بە زیاتر لە 226 ھەزار دانیشتوو دوھەمین شاری گەورەی پارێزگەی کوردستانە.