ناوی یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە ماڵپەڕی پڕۆفشناڵەکانی بواری ھاکیی سەر سەھۆڵ تۆمار کرا.
شوبات 18, 2022 15:11 Asia/Tehran
ناوی یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ناردراوی ئێران بۆ کێبەرکێکانی ھاکیی سەر سەھۆڵی پاڵەوانەتیی جیھان لە ماڵپەڕی پڕۆفشناڵەکانی ئەم بوارە وەرزشییە تۆمار کرا.
کێبەرکێی سکەیتی ھاکیی سەرسەھۆڵی پاڵەوانەتیی جیھان لە یەکەم ھیەتا دەیەمی مارسی ٢٠٢٢ لە قڕقیزستان بەرپا دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس بە گێڕانەوە لە پەیوەندیی گشتیی فیدراسیۆنی سکەیت، تیپی نیشتیمانیی ھاکیی سە ر سەھۆڵی ئێران بۆ یەکەم جار لە کێبەرکێکانی ھاکیی سەر سەھۆڵی «دیویژن _٤» ی پاڵەوانەتیی جیھان بەشداریی دەکات.
لە سەروبەندی کێبەرکێکانی جیھانیی قڕقیزستان ناوی یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ھاکیی سەر سەھۆڵی ئێران لە ماڵپەڕی پڕۆفشناڵەکانی ئەم بوارە eliteprospectshockey تۆمار کرا بۆ ئەوەی نوێنەرانی ئێرانیش لە ئاستی جیھانی دا ئامادە بن.