له خولی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406927-له_خولی_پاڵەوانێتییەکانی_ئەوروپا_ئەمڕۆ_چەند_یارییەکی_بەهێز_بەڕێوەدەچن
ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2022 07:49 Asia/Tehran
  • له خولی  پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا  ئەمڕۆ چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.

 

لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتدی حەوتەم دەبێتە میوانی ئیڤەرتۆنی حەڤدەیەم.

ئامانجی مانچستەر یونایتد گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام هەردوو یانەی تۆتنهام و ئارسناڵ کارەکەیان لێقورس کردووە.

کاتژمێر پێنجی ئێوارەش دوو یاریی تر دەکرێت، ئارسناڵ میوانداری برایتۆن دەکات و چێڵسیش ڕووبەڕووی ساوسامپتۆن دەبێتەوە.

کاتژمێر 7:30 خولەکیش تۆتنهام دەبێتە میوانی ئەستۆن ڤێلا.

تۆتنهام سێ یارییە لەسەر یەک سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

لەخولی ئیسپانیاش کاتژمێر 10ی شەو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی خیتافی دەکات.

ڕیاڵ مەدرید پێشەنگەو خیتافیش لەپلەی چواردەیەمی ڕیزبەندی خولەکە دەبینرێت.

لە ئیتاڵیاش ئینتەرمیلانی سێیەم بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنای نۆیەم یاریی دەکات.

یۆڤانتۆسی چوارەمیش دەبێتە میوانی کالیاری حەڤدەیەم.

لە ئەڵمانیا بایرن میونشنی پێشەنگی ڕیزبەندی بەرامبەر ئۆگسبۆرگی سیانزەیەم یاریی دەکات.

لە فەرەنساش پاریس سانجێرمانی پێشەنگ دەبێتە میوانی کلیرمونت فوتی حەڤدەیەمی ڕیزبەندی.