نیسان 17, 2022 06:24 Asia/Tehran
  • کچە یاریزانێکی کوردی مەھابادی بوو بە ئەندامی تیمی نیشتمانیی تۆپی سەرمێزی ئێران

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەهاباد رایگەیاند : ئێلینا ڕەحیمی بوو بە ئەندامی تیمی نەتەوەیی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی ئێران .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: دوابەدوای هەوڵ و تێکۆشانی  زۆر ، وەرزشوانی مەهابادی، شانازییەکی دیکەی بۆ خۆی تۆمار کرد و بوو بە ئەندامی تیمی نیشتمانیی  پینگ پۆنگی ئێران.

ئەو وتیشی: هاوینی ساڵی پێشوو ئەم وەرزشوانە لێهاتووە مەهابادییە وەک ئەندامی تیمی نیشتمانیی لاوانی ئێران هەڵبژێردرا.

ئێلینا ڕەحیمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٣ ی ھەتاوی لە شاری مەهابادە و سەرکەوتن لە پێشبڕکێکانی ئێران و ئاسیای بۆ خۆی تۆمار کردووە.

سەرپەیڤ