گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆیییەکانی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407746-گرنگترین_یارییەکانی_ئەمڕۆی_خولە_ناوخۆیییەکانی_ئەوروپا
ئەمڕۆ یەکشەممە، چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرین لە خولە ناوخۆیییەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2022 09:53 Asia/Tehran
  • گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆیییەکانی ئەوروپا

ئەمڕۆ یەکشەممە، چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرین لە خولە ناوخۆیییەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن.

 

لە خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای (ئیتیحاد) میوانداریی نیوکاسڵ یونایتد دەکات، لەو یارییەشدا ئەستێرەکانی گواردیۆلا دەتوانن بە بردنەوە ژمارەی خاڵەکانیان بگەیەنن بە (86) و بە جیاوازی سێ خاڵ بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی ئەم وەرزەدا جێگیر ببن.

خولی ئیتاڵیا بە هەمان شێوە ئاگرین دەبێت، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی هیلاس ڤیرۆنا، ئەستێرەکانی ڕۆسۆنێری پێویستیان بە بردنەوە و یەکسانبوونە بۆ وەرگرتنەوەی لووتکە لە یانەی ئینتەر میلانی ڕکابەری مێژووییان.

لە خولی ئیسپانیاش، یاریی لووتکە، یاخود دێربی مەدرید لەنێوان یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ئەنجام دەدرێت.