وەڕێ کەوتنی گروپی پاسکیل سواریی ئاشتی لە سنەوە بەرەو تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407806-وەڕێ_کەوتنی_گروپی_پاسکیل_سواریی_ئاشتی_لە_سنەوە_بەرەو_تاران
یاریدەری کاروباری لاوانی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کوردستان وتی: بە بۆنەی سەدەمین ساڵگەڕی دامەزرانی ئەم پێکھاتەیە، کۆمەڵێک لە پاسکیل سوارانی ھۆزە جۆربەجۆرەکانی ئێران بەرەو بینای ئاشتیی تاران وەڕێ کەوتوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2022 07:14 Asia/Tehran
  • وەڕێ کەوتنی گروپی پاسکیل سواریی ئاشتی لە سنەوە بەرەو تاران

یاریدەری کاروباری لاوانی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کوردستان وتی: بە بۆنەی سەدەمین ساڵگەڕی دامەزرانی ئەم پێکھاتەیە، کۆمەڵێک لە پاسکیل سوارانی ھۆزە جۆربەجۆرەکانی ئێران بەرەو بینای ئاشتیی تاران وەڕێ کەوتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «بابەک قەنبەری» وتیشی: ھاوکات لەگەڵ سەدەمین ساڵگەڕی دامەزرانی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، دە پاسکیل سوار لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەوە ڕێگای ٥٠٠ کیلومەتریی سنە ھەتا بینای ئاشتی لە تاران دەبڕن.

وتیشی: بە درێژایی ڕێگاکە تیپی ماتۆڕسوارانی گروپەکەش پەیوەست دەبن پێیانەوەو بە یادی داستانڕسکێنەرانی ئێران نەمام دەچێنن.

قەنبەری وتیشی: ئامانج لە پێکھاتنی ئەم گروپەی پاسکیل سواران، برەو پێدانی کلتوری وەرزشی پاسکیل سواری و ناساندنی چالاکییەکانی مانگی سوور لە سەدەمین ساڵگەڕی دامەزرانیەتی.