ئاب 22, 2022 16:05 Asia/Tehran
  • کشانەوەی دووەم وەرزشکاری لوبنانی لە کێبڕکێ لەگەڵ وەرزشکاری ڕژێمی زایۆنی

پاڵەوانی شەترەنجی لوبنان بە مەبەستی پشتیوانی لە پرسی فەلەستین لەگەڵ نوێنەری ڕژێمی زایۆنی لە کێبڕکێی ئەبوزەبی، لە کێبڕکێ کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەهد، ڕۆژی دووشەممە، "ماغی قاسم فەواز" پاڵەوانی شەترەنجی لوبنان، دوای ئەوەی لە چوارەمین خولی پاڵەوانێتییەکەیدا ڕووبەڕووی یاریزانێکی شەترەنجی ڕژێمی زایۆنی بووەوە، بڕیاریدا لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی ئەبوزەبی بکشێتەوە.

ئه‌م پاڵەوانە لوبنانییه‌ وه‌ک وه‌رزشکارانی دیکه‌ ئه‌م کاره‌ی بۆ پشتیوانی له‌ پرسی فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها دژایه‌تی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی کرد.

پێشبڕکێی نێونەتەوەیی شەترەنجی ئەبوزەبی بە بەشداری ٣٥ وڵاتی جیهان و ڕژێمی زایۆنی لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ