جەختکردنەوە لەسەر پەرە پێ درانی هاوکاریی فەرهەنگی و هونەریی تاران – دیمەشق
وەزیرانی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا جەختیان له سەر پەره پێدانی هاوکاریی فەرهەنگی و هونەری لەوانه چێکردنی بەرهەمی سینەمایی هاوبەش و هەروەها گواستنەوەی ئەزمونی بواره جۆربەجۆرەکان و بەرپاکردنی حەوتەگەلی فەرھەنگی و ڕوشنبیری کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» شەوی سێشەممە لە چاوپێکەوتنی گەڵ «لەبانە مششەوەح» وەزیری فەرهەنگی سووریا کە لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوە چوو، سەبارەت بە شێوازی هاوکاریی فەرهەنگی و هونەری، ڕاگەیاندن، شانۆی هاوبەش و بە تایبەتی سینەما، گواستنەوەی ئەزمونی هونەرمەندانی ئێرانی بۆ چالاکانی ڕۆشنبیری و ھونەریی لایەنی سووری،پێیان داگرت.
لە پەراوێزی ئەم دیدارەدا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێرانی میدیای ناوخۆیی و بیانی، «ئیسماعیلی» وێڕای ئاماژە کردن بۆ بارستایی ھاوبەشە ڕۆشنبیری و ھونەرییەکان،ئامادەیی ئێران و سووریای بۆ هاوکاری لە بوارەکانی سینەما، هونەرە بینراوەکان، میدیا و زانیاری ڕاگەیاند و و وتیشی: خۆشبەختانە خواستێکی جیددی هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و کاریگەریی کولتووری و هونەری لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لابانێ مهشهۆح وهزیری فهرههنگی سووریا ههینی ڕابردوو به سهرۆکایهتی شاندێکی فهرههنگی و هونهری گهیشته ئێران و له لایهن حوجهت ئهلئیسلام محهمهد مههدی ئیمانی پوور سهرۆکی ڕێکخراوی فهرههنگ و پهیوهندی ئیسلامیی ئێران پێشوازی لێکرا.
«لەبانە مششەوەح» وەزیری فەرهەنگی سووریا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرھەنگی و ھونەری، ھەینیی ڕابردوو گەییشتە ئێران و لە لایەن حوججەتولئیسلام «محەمەد مەھدی ئیمانی پوور» سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و پەیوەندییە ئیسلامییەکانی ئێرانەوە پێشوازیی لێ کرا.