وەرزشوانێکی عێراقی خۆی لە قەرەی کێبڕکێ لەگەڵ وەرزشوانەکەی ڕژێمی زایونی نەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412779-وەرزشوانێکی_عێراقی_خۆی_لە_قەرەی_کێبڕکێ_لەگەڵ_وەرزشوانەکەی_ڕژێمی_زایونی_نەدا
وەرزشوانێکی عێراقی بە مەبەستی دوورەپەرێزی کردن لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نوێنەرەکەی ڕژێمی زایۆنی،لە کێبەرکێی پاڵەوانێتی جیهانیی لاوان لە ئەبوزەبی کشایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2022 13:59 Asia/Tehran
  •  وەرزشوانێکی عێراقی خۆی لە قەرەی کێبڕکێ لەگەڵ وەرزشوانەکەی ڕژێمی زایونی نەدا

وەرزشوانێکی عێراقی بە مەبەستی دوورەپەرێزی کردن لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نوێنەرەکەی ڕژێمی زایۆنی،لە کێبەرکێی پاڵەوانێتی جیهانیی لاوان لە ئەبوزەبی کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی جوجیتسۆی عێراق ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، کشانەوەی «عەلی ئەلبازی» یاریزانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتەی لە بەرامبەر هاوتا زایۆنییەکەی بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێهەمی پاڵەوانێتی جیهانیی لاوان کە لە ئەبوزەبی بەڕێوە دەچێ، ڕاگەیاند.

«عەلی ئەلبازی» جوجیتسوکاری کێشی ٦٦ کیلۆی هەڵبژاردەی عێراق پاش ئەوەی بە گوێرەی پشک لەگەڵ وەرزشوانێکی سەربە ڕژێمی زایۆنی کەوت، سەرباری ئەوەی کە چانسی بەدەستهێنانی میدالیای برۆنزی پاڵەوانێتییەکەی هەبوو، کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

پێشترپەرلەمانی عێراق یاسای بە تاوان زانینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیی پەسەند کردبوو.