سەرکەوتنی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەدەستهێنانی خەڵاتی لیژنەی تەکنیکیی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئاسیا و زەریای هێمن
ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران،خەڵاتی لیژنەی تەکنیکیی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئاسیاو زەریای هێمن (ABU)ی بەدەست هێنا.
لە کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکیی ٥٩هەمین دانیشتنی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنەکانی ئاسیاو زەریای هێمن (ABU)ی کە ئەمڕۆ شەممە ، لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان دەستی پێکردووە، نوێنەرانی میدیای نیشتمانیی ئێران توانیان دوو خەڵاتی لیژنەی تەکنیکی لە بەشی بابەتەکاندا بەخۆیان تەرخان بدەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بابەتی «جەواد مەردانپوور»، «محەمەد ڕەزا نوری فەرد» و «محەمەد مەردانپوور» بەناوونیشانی "پێوەرەکانی تەرخانکردنی سەرچاوە بۆ ناوەڕۆکی موڵتی میدیایی لە کەناڵی LTE" لە بەشی تەکنیکی پسپۆڕانەدا ، وەک وتارێکی ناوازە ن هەڵبژێردرا.
بابەتێکی دیکەی هەڵبژێردراو بابەتێک بوو بە ناوی «چۆن تەکنەلۆژیای DVB-I یارمەتیی ڕێکخراوەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن دەدات ھەتا بۆ داهاتوو ئامادە ببن» کە ، لەلایەن «فاتمە فەلاحی»یەوە پێشکەشکرابوو.