یاریزانی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران ئامادەی کێبەرکێ لەگەڵ نوێنەرەکەی ڕژێمی زایۆنی نەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413923-یاریزانی_نیشتیمانیی_شەترەنجی_ئێران_ئامادەی_کێبەرکێ_لەگەڵ_نوێنەرەکەی_ڕژێمی_زایۆنی_نەبوو
«سەیید محەممەد ئەمین تەباتەبایی» نوێنەری ئێران لە پاڵەوانێتیی شەترەنجی جیهانیدا لەگەڵ یاریزانە زایونییەکەی بواری شەترەنج کێبەرکێی نەکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2022 05:48 Asia/Tehran
  • یاریزانی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران ئامادەی کێبەرکێ لەگەڵ نوێنەرەکەی  ڕژێمی زایۆنی نەبوو

«سەیید محەممەد ئەمین تەباتەبایی» نوێنەری ئێران لە پاڵەوانێتیی شەترەنجی جیهانیدا لەگەڵ یاریزانە زایونییەکەی بواری شەترەنج کێبەرکێی نەکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، لە کۆتا ڕۆژی کێبەرکێی جیهانیی بەلەزی پیاوان، «سەیید محەمەد ئەمین تەباتەبایی» یاریزانی نیشتیمانیی ئێران، لە قۆناخی نۆزدەهەمدا بەرامبەر بە نوێنەرەکەی ڕژێمی زایۆنی کایەی نەکرد.

تەباتەبایی لەم کێبەرکێیەدا توانی١٠ خاڵ بەدەست بهێنێت و لە پلەی ١٠٠ی کێبەرکێکەدا بوەستێت. پێشتر لە کاتی پاڵەوانێتی خێرای جیهانی لە بەشی پیاوان، «پویا ئەیدەنی» لە قۆناغی چوارەمدا بەرامبەر بەو یاریزانە زایونییەی بواری  شەترەنج دەرنەکەوت.هەروەها «بەردیا دانشوەر» لاوی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێرانیش، لە گەڕی سێهەمدا بەرامبەر نوێنەرەکەی ڕژێمی زایۆنی یاریی نەکرد.

پاڵەوانێتیی جیهانیی شەترەنجی خێرا و ڕەشەبا لە ٢٦ تا ٣٠ی دیسامبەر (٥ بۆ ٩ی ژانویە) لە کۆشکی وەرزشیی ئەڵماتی لە کازاخستان بەڕێوەچوو. پێشبڕکێی خێرا لە ٢٦-٢٨ی دیسامبەر ، دواتر کێبەرکێی بەلەز لە ٢٩-٣٠ی دیسامبەر کاری خۆی بەردەوام کرد.