ئاھەنگی بەربانگ لەیانەی وێستهام یونایتێدی ئینگلتەرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417106-ئاھەنگی_بەربانگ_لەیانەی_وێستهام_یونایتێدی_ئینگلتەرا
یانەی تۆپی پێی وێستهام یونایتێدی ئینگلتەرا وەک ڕێزنانێک لە یاریزانە موسڵمانەکانی ئاھەنگێکی بەربانگی بە کۆمەڵی لە یاریگای لەندەن بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2023 09:51 Asia/Tehran
  • ئاھەنگی بەربانگ لەیانەی وێستهام یونایتێدی ئینگلتەرا

یانەی تۆپی پێی وێستهام یونایتێدی ئینگلتەرا وەک ڕێزنانێک لە یاریزانە موسڵمانەکانی ئاھەنگێکی بەربانگی بە کۆمەڵی لە یاریگای لەندەن بەڕێوە برد.

پێشتریش یانەکانی تۆپی پێی چێڵسی و برایتۆن و ئەستۆن ڤیلا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ئاهەنگی بەربانگیان بەڕێوە بردبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، ڕۆژی دووشەممە ڕێوڕەسمی بەربانگی گروپی یانەی وێستهام یونایتێدی ئینگلیزی لە یاریگای لەندەن بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمی بەربانگی یانەی وێستهام دا، ئەستێرە موسڵمانەکانی ئەم تیپە، لەوانە «نایف ئەکرد»ی مەغریبی، «سەعید بن ڕەحمە»ی ئەلجەزائیری، «کورت زوما»ی فەڕەنسی و ژمارەیەک کەمینەی موسڵمانی دیکە لە ئینگلتەرا ئامادەبوون.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لەنێو ئەو ٨ ملیۆن دانیشتووەی لەندەن، ١٣%یان موسڵمانن.