دەرەوشانەوەی یارێزانانی ئەحەدی؛ دوو زێڕودوو زێوتازەلاوانی ئێران لە ڕووسیا
چواربۆکسۆری نێردراوی تیمی تازە لاوانی ئێران لە پێشبڕکیکانی ڕووسیا، توانیان دوومیداڵیای زێڕودوو زێودەس بخەن
پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی تازەلاوانی ڕووسیا لە ڕۆژی هەینی بە بەشداری ١١٠ بۆکسۆرلەوڵاتانێکی، وەک ڕووسیا،خەزاخستان ، ئۆزبەکستان ، موغولستان، ئەرمەنستان ، بیلارووس وئێران دەسپێکرا. تیمی تازە لاوانی ئێران بە چواربۆکسۆرلەم کێبەرکییەدا کەلەشاری نادیم بەڕێوەچوو ، بەشداریان کرد.ئەمڕۆ یەکشەممە یاریەکانی فیناڵی کێشە جۆربەجۆرەکان بەڕێوەچوو وهەرچوارنوێنەری نێردراوی ئێران لە کێبەرکە کۆتاییەکان دا بەشداریان بوو کە لە کۆتایی دا توانیان دوو میداڵیای زێڕودوو زێو دەس بخەن . لەکێشی ٤٨ کیلوگرام دا مەهدی ڕۆزبەهانی لەگەڵ نیکیتا ئاقاناسیف لە ڕووسیا بە دانی یاریەکی حسێب کرا یاریەکی بردەوە ومیداڵیای زێری بردەوە. لەکێشی ٥٠ کیلوگرام دا سەهەند نەجەفی لەگەڵ واگرام داولادیکیانی ئەرمەنستان یاری کرد وبەپێی هەوڵ وتەقالای بەرفراوان نەیتوانی یاریەکە بباتەوە میداڵیای زێوی بردەوە. لە کێشی ٦٣کیلوگرام ئەشکان هاشمی لە فیناڵ وبائەوەی کە زۆرباش یاری کرد وچاوەڕانی دەکرا بیباتەوە، بە دەنگی داوەرەکان ئالیکس پتروسیان ئەرمەنستانی یاریەکەی بردەوە.